شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی فەرماندەییەکانی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، بە پاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی، لە سەلاحەدین و دیالە و سامەرا دەستیان بە قۆناغی حەوتەم کرد لە ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، کە لەم قۆناغەی ئۆپراسیۆنەکەدا، ناوچەکانی نێوان سەلاحەدین و دیالە و سامەرا بۆ دۆزینەوەی مۆڵگە و چەکدارانی داعش، کێوماڵ دەکرێن.
جێگای ئاماژەیە ئەم قۆناغەی ئۆپراسیۆنەکان، هاوکاتە لەگەڵ قۆناغی شەشەم ، کە لە ناوچەکانی کەرکوک بەردەوامە.
342/